نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بڕیارە ئەمشەو  بگەنە سلێمانی و لەگەڵ برێت ماکگۆرک چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدەن.

 

وابڕیارە ئەمشەو بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ برێت ماكگۆرك، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بگەنە سلێمانی.

 

ئەمشەو برێت مەکگۆرگ، راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا لە بەغداوە گەشتوەتە شاری سلێمانی.