له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق ڤیدیۆی په‌رله‌مانتارێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی دانیشتنێكی په‌رله‌مانی عێراقدا نێرگه‌له‌ی بچووكی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه ناوی (ئه‌مجه‌د عیقابی)یه كه سه‌ربه ئیئتلافی سائیرونی سه‌ربه موقته‌دا سه‌دره و ئه‌ندامه له لیژنه وزه‌ی په‌رله‌مان، له‌ناو دانیشتنه‌كه‌دا وێنه‌ی عیقابی گیراوه كه نێرگه‌له ده‌كێشێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق نه‌وتراوه كه ئه‌وه كام دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانه، به‌ڵام ده‌ڵێن ره‌فتاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ر كاتێك بووبێت، ره‌فتارێكی نه‌شیاوه.