“ههموو ئهو ههواڵانهی لهمیدیاكانی یهكێتی بڵاوكراونهتهوهو باسیان لهبوونی سیخوڕ كردووه،لەماڵى مام جەلادا سڕدراونهتهوه”ئەمە بەشێكە لەراپۆرتیك كە ماڵپەری “شارپرێس” بڵاویكردوەتەوە.
سەرلەبەیانی دوێنێ میدیاكانی دەباشان بڵاویان كردەوە كە سیخورێك لەماڵی كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی دەستگیركراوە كەسیخوری بەسەر مناڵەكانی سكرتێری پێشوی یەكێتیەوە كردوە بۆ لاهور شێخ جەنگی،بەڵام پاش كاتژمێرێك هەواڵەكە لەمیدیاكانی یەكێتیەوە دەستكاریكراو وابڵاوكرایەوە كەسیخوڕەكە سیخوڕی بۆ دەزگای زانیاری یەكێتی كردوە كەهەفتەی رابردوو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كوڕە گەورەكەی سكرتێری كۆچكردوی یەكێتیەوە دانراوە،واتە ئەو سیخوڕەی دەستگیركراوە سیخوری بەسەر ماڵێكەوە كردوە بۆ دەزگایەكی هەواڵگری كەدەزگاكەش هی خۆیانە .
سنورمیدیا بەپشت بەستن بەسەرچاوە تایبەتەكانی لەناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرایكردوە كە لەكۆبوونەوەی دوێنێ ئێوارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لاهور شیخ جەنگی داوای لە بافڵ تاڵەبانی كردووە كەئەو سیخورەی لەدەباشان دەستگیری كردووە بیهێنێتە مەكتەبی سیاسی و لەبەردەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دان بەكارەكانیدا بنێت،بەڵام لەوەڵامدا بافڵ تاڵەبانی وتویەتی “ئهو كهسه راستی لهگهڵ نهكردووین”