هەڵۆ ساڵح
توێژەری سیاسی
نەوەی نوێ هەردوو حیزب بەپەلەن بۆ دەستشکانەوە یەکتر و دەیانەوێت باڵانسی سیاسی یەکلایبکەنەوە. مەسرور بارزانی پرۆژەی لامەرکەزێت فڕێدەدات و لاهور جەنگی خێرا ڕادەکات بۆ هەڵگرتنەوەی پرۆژەی لامەرکەزێت. مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکان بۆ خۆی کەڵەکە دەکات و تاک-ڕەوی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەدات، بەڵام لاهور جەنگی دەیەوێت دەسەڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و هەمیشە چەپۆکەکانی مەسرور بارزانی لە ئیدارەی سلێمانی دەوروبەری دورەخاتەوە. مەسرور بارزانی هەر تێزێک هەڵگرێتەوە، لاهور جەنگی دژە-تێز هەڵەگرێتەوە. مەسرور بارزانی و لاهور جەنگی بەشێوەی شەپۆلی ڕادیۆی گرەویان کرد لەسەر کۆنترۆڵکردنی زۆرتین پشکی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و پرۆسەی ڕیفۆرم لە هێزە ناوخۆیەکان و داهاتەکان بۆ یەکلایکردنەوە باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەکێتی. بەڵام بافڵ تاڵەبانی چووە تای تەرازوی پارتی و لاهور جەنگی لەم سیراعە دورخستەوە و وای کرد کە پارتی گرەوەکە بباتەوە.
بەهۆی پرۆسەی داگیکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ۲۰۰۳ و بەهۆی ڕوبەڕبونەوەی تیرۆریزم لە ساڵی ۲۰۱٤، دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا وەک هاوکارێکی خۆیان سەیری هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن ئەم هێزانەش بریتیەلە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دژە-تیرۆر و هێزەکانی بەرگری و پۆلیسی بەرگری. لە دوای کشانەوە هێزەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان (کەرکووک، دیالە، موسڵ و سەلاحەدین) لە دوای ساڵی ۲۰۱۷، هەوڵێکی نێودەوڵەتی لە ئارادایە بۆ پرۆفیشناڵکردن و لە-سیاسەت-داماڵینی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، کە چەندین ساڵە گیرۆدەی دابەشبوونە لەنێوانی خواستی دەستگەری و پارتیزانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بووەتە هۆی پەکخستنی فرمانی دەزگای و ئیداری ئەم هێزانە.
کەمکردن و داکشانەوە حەزی دەستەگەری و سیاسی لەنێو هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بووە بە کارنامەی سەرەکی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەم مەبەستەش بە بەردەوامی شاندنی دیبلۆماسی و سەربازی دەنێردرێت. دەوڵەتانی ڕۆژئاوا چەندین “پاکێجی ڕیفۆرم” یان کردە دیاری بۆ ڕێخستنەوە و یەکخستنەوە هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بە چڕکردنەوە سەرەنجاکانیان لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و کاروباری پێشمەرگە. ۱٤ لیوای هاوبەش پارە و مەشق و چەک وەردەگرن لەژێر ڕێخستنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە. ئەم پرۆسەش ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا سەرپەرشتی دەکەن لەڕێگای گروپی ڕاوێژکاری و ڕێکەوتنی سەربازی بە “۳٥” خاڵی ڕیفۆرمەوە بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ. لە کاتێکدا ئەم پرۆسەی ڕیفۆرمە تەنها هێزەکانی پێشمەرگەی گرتۆتەوە و وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایشی بەدەرناوە، لە کاتێکدا لە دوای ساڵی ۲۰۱۷ وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، گرنگی ڕیفۆرمی پێشمەرگەیان داشاردوە لە ڕووی سەربازی و سیاسیەوە.
هەرچەندە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش نیوەی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستانیان بەدەستە، بەڵام خاوەنی ٪٦٢ بودجەی هێزە ئاسایشیەکانن. کە هەردوو سێکتەرەکە بەهۆی دابەشبوون و باڵانسی سیاسیەوە دەناڵێنێت، بەڵام دوای ئەوەی کە مەسرور بارزانی و ڕێبەر ئەحمەد دێنە سەر دەسەڵاتی سەروەک وەزیرانی و وەزیری ناوخۆ ئەم دابەشبوونە و باڵانسە سیاسیە لاسەنگ دەکەن لە بەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ئەمەش گەورەترین مەترسیە بۆ سەر هەژموونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چونکە ئەم دوو سێکتەرە چەندین ساڵە هەژموونی هەردوو حیزبی بە یەکسانی پاراستووە.
دوای کشانەوە هێزە کوردیەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ساڵی ۲۰۱۷، و لە دەستدانی ناوچەی دەوڵەمەند بە نەوت و کەمبوونەوە سەرچاوەی داهات، هەردوو پارتی زاڵی هەرێمی کوردستان تێدەگەن بایخەکان لە پێشمەرگەوە گۆڕاوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش کە خاوەن زۆرترین داهات لە هەرێمی کوردستان. لە ئێستادا هێزە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەی سەرەکین لە هەرێمی کوردستان کە دەکرێت باڵانسی سیاسی پێ یەک لایبکرێتەوە. دەوڵەتانی ڕۆژئاوا لەوە تێگەشتوون تاوەکو ڕیفۆرم لە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایشدا نەکرێت، بەهیچ شێوەیەک ڕیفۆرمی پێشمەرگە سەرناگرێت و هەوڵێکی پوچە دەبێت. ئا لێرەدا شەڕی مەسرور بارزانی و لاهور جەنگی وەک دوو کارەکتەری پێشبڕکێخواز دەست پێدەکات بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی زۆرترین پشکی هەردوو سێکتەرەکە بکەن.
۱. هێزە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان جەوهەریترین ئەکتەری ئاسایشین لە هەرێمی کوردستان. لە پاش کشانەوە هێزە کوردیەکان لە دوای ساڵی ۲۰۱۷، بایەخی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان زۆر هەڵدەکشێت بە ڕادەیەک کە هەردوو هێزی سیاسی دەکەونە پێشبڕکێ بۆ کۆنترۆڵکردنی بووجە و ڕابەرایەتیکردنی زۆرترین پشکەکانی هەردوو سێکتەری وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش کە بەگوێرەی ڕێکەوتنە ستراتیژیەکەی ساڵی ۲۰۰٦ نێوان پارتی و یەکێتی، وەزارەتی ناوخۆ پشکی پارتی دەبێت و کاروباری پێشمەرگەش بۆ یەکێتی. دواتر کێشەی گەورە بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دروست دەبێت و لە مانگی نیسانی ۲۰۱۱ ئەنجومەنی ئاسایش دروست دەکرێت و پارتی وەک خاوەن براوەی هەڵبژاردنەکان دەبێتە خاوەنی ئەم سێکتەرەش، بەڵام بە دابەشبووی کە تەنها دەتوانێت فرمان بەسەر هێزەکانی خۆیدا بکات.
۲. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێزی سیاسی بەوە دەپێورێت کە کام حیزب زۆرترین پشکی هەیە لەنێو “وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش” ئەوا دەبێتە براوە پێشبڕکێکان.
لە پاش دەرکەوتنی ئەم نەوە نوێییە هەردوو حیزب سیراعەکانیان تۆختر دەبێتەوە. نەوەی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێشبڕکێیەکی توندا بوون بە ڕابەرایەتی مەسرور بارزانی و لاهور جەنگی کە تەواوی سەنتەری هێزیان کۆنترۆڵ کردبوو لەم دوو سێکتەرەدا و دابەشبوونێکی قوڵیان لە کاری دەزگای هەردوو سێکتەرەکەدا دروست کردبوو بەهۆی خواستی دەستەگەری و لایەنگری حیزبایەتی لەنێو ئەندامانی ئەم دوو سێکتەرەدا، هەر لێرەدا غیرەی بافڵ تاڵەبانی وەک هاوسەروەکێک دەست پێدەکات، چونکە لاهور جەنگی سیراعەکانی بۆ خۆی کێشکردوە و ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی داشاردوە.
۳. هێزە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی مەیلی دابەشبوونی حیزبی و دەستەگەری، بوون بەهۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەم هێزانە هەنگاو بە هەنگاو ئاڕاستە دەکران بەرەو سیراعی دوو خاوەن ئەجێندای جیاواز کە خۆی لە خواستە جیاوازەکانی مەسرور بارزانی و لاهور جەنگیەوە دەبینیەوە. تەنانەت خواستی ئەم دوو ئەکتەرە بەسەر ئاڕاستەی هێزە ناوخۆیەکانەوە سەرە داوەکانی شەڕی ناوخۆی نیشانی بەشێکی زۆر لە چاودێران دەدا. لاهور جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی و دامەزرێنەری دژە-تیرۆر بوو بە تەگەری گەورە لە بەردەم خواستی کۆنترۆڵکردنی مەسرور بارزانی بەسەر تەواوی هێزەکاندا لە پشت یاسا و شەرعێتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە وەک سەروەک وەزیرانێک. بۆ نمونە مەسرور بارزانی خواستی شەڕی دژ بە پەکەکە هەیە، بەڵام لاهور جەنگی ئامادە نیە هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری خۆی بخاتە خزمەتی خواستی مەسرور بارزانیەوە.
٤. ڕیفۆرمی چێوەی هێزە ئاسایشیەکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی یەک-لایکردنەوە سیراعی مەسرور بارزانی و لاهور جەنگی. باڵانسی سیاسی بەتەواوەتی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لارسەنگ دەکات. مەسرور بارزانی خواستی لە ڕیفۆرم هەیە و خاوەن پرۆژەی مەرکەزێتی توندە و دەیەوێت هەموو دەسەڵات و داهاتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ناوەند و سەکۆی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش بکاتە میکانیزمی مانەوەی خۆی، بەڵام لە بەرامبەردا لاهور جەنگی لە باجی ڕێخراوە سیاسیەکەی تێدەگات ئەگەر هاتوو مەسرور بارزانی ئەم ڕیفرۆمەی سەربگرێت بچوکردنەوە و کەلەپچەکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نزیک دەبێت و تەنانەت سلێمانیش ڕاپێچی پرۆژەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت کە خۆی لە مەرکەزێتی توند و تاک-ڕەوی و دیسپۆتیزم و بە “تورکیکردن”ی هەرێمی کوردستان دەبینیتەوە.
لاهور جەنگی و مەسرور بارزانی چێژ لە دژایەتی یەکتر وەردەگرن کار بە تێز و دژە-تێز دەکەن. بۆ نمونە ئەگەر مەسرور بارزانی مەرکەزێتی توندی بوێت ئەوا لاهور جەنگی لا-مەرکەزێت دەوێت بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات دەسەڵاتی مەسرور بارزانی ببێتە خاوە دەسەڵاتی ڕەها و ناوچەکە بەرەو پرۆژەی تورکی ببات، تەواو پلاتفۆرمە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بە بەرپرسانی حوکمەتی بەغدادیشەوە باسیان لەوە دەکرد کە هەرێمی کوردستان لە دوای ڕیفراندۆمەوە بۆن و بەرامی هەرێمی تورکیای لێ هەڵدەستێت. پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەی نەیتوانی خۆی بیکات بۆ قەتیزکردن و کۆتایهێنان بە لاهور جەنگی کە وەک تەگەرەی ڕیفۆرمی مەسرور بارزانی کە لەناوەڕۆکدا ڕیفۆرمەکەی هێنانی سیستەمی جەندرمەی و ئاسایشی کۆد-تورکیە بەسەر دەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش، بە بافڵ تاڵەبانی ئەنجامیدا. بافڵ تاڵەبانی کودەتایەکی خوازراو-تورکی هێنا بەسەر ڕومی ڕوبەڕبونەوە پرۆژەی تورکی بۆ ناوچەکە بە ئەو کارەی بەرامبەر لاهور جەنگی کردی لە ٨/٧/٢٠٢١ کە کۆتای هێنا بە باڵانس-ڕاگری پرۆژەکانی پارتی بۆ ناوچەکە.
سەرچاوەكان:
https://www.mei.edu/publications/games-without-frontiers-renegotiating-boundaries-power-iraqi-kurdistan
https://www.mei.edu/publications/war-home-need-internal-security-sector-reform-iraqi-kurdistan