سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لاهوری شێخ جه‌نگی گێڕانه‌وه‌یه‌كی تری هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و ده‌ڵێت، هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی یه‌كێتی ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كانی راده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی كردووه‌و ئه‌گه‌رنا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هاوسه‌رۆكی ماوه‌و ده‌شڵێت، هه‌موو ئه‌و “سیناریۆیانه”ی دروستكرابوون راست ده‌رنه‌چوون.
دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆكی ناو یه‌كێتی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گرژی نێوانیان هێور بكه‌نه‌وه‌و شه‌ڕی میدیایی رابگرن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی له‌پۆستی هاوسه‌رۆكیدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی بكات، ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌رچاوه نزیكه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت، ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی دارایی راده‌ستكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ڕایگەیاند “لاهوری شێخ جه‌نگی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هاوسه‌رۆكی هه‌یه له‌ئه‌نجامدانی چالاكی حیزبی‌و به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی، به‌ڵام جاران هه‌موو كاروبارێكی دارایی ده‌بوو ئیمزای هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی له‌سه‌ر بێت، ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا لای بافڵ تاڵه‌بانی ماوه‌ته‌وه”.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا لاهور شێخ جه‌نگی داوایكردووه ئه‌و سیخوڕه‌ی كه گوایه له‌ماڵی مام جه‌لال گیراوه بهێنرێته به‌رده‌می مه‌كته‌بی سیاسی‌و له‌به‌رچاوی ئه‌واندا دان به‌راستییه‌كاندا بنێت، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر وتویانه “ئه‌و كه‌سه راستی له‌گه‌ڵ نه‌كردووین” له‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌میدیاكانی یه‌كێتی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و باسیان له‌بوونی سیخوڕ كردووه، سڕدراونه‌ته‌وه.
دوێنێ میدیای یه‌كێتی بڵاویانكرده‌وه كه له‌ناو ماڵی مام جه‌لال سیخوڕ ده‌ستگیركراوه كه كاری بۆ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كردووه، دواتر ئه‌و هه‌واڵه له‌هه‌موو میدیاكانی یه‌كێتی لابران.
هه‌ر دوێنێ بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌فه‌یسبووك نوسیبووی “دواجار بەناچاری دوای ھەوڵی بەردەوامم و کۆشش لەپێناو یەکێتییەکەمان و پارێزگاری لە رێبازی راست و رەوان و بەڕاوێژ لەگەڵ سەرکردە تێکۆشەرەکان و خەمخۆرانی یەکێتی راستەقینە بڕیاری گۆڕانکاریی ریشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی ھەموو ئەو دامەزراوە ئەمنی و حزبییانەی ساڵانێک بوو خرابوونە خزمەت بەرژەوەندی هەندێک کەسەوە و بۆ تەسفیاتی حیزبی بەکاردەھێنران و دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و یەکێتییەکەمان دەجووڵانەوە. لەکاتێکدا کارمەندانی ئەو دەزگایانە خەڵکانی تێکۆشەر و دڵسۆزبوون بەڵام بەمەبەست ئەم کارە دزێوانەیان پێئەنجام دەدرا. دەست خرابووە بینەقاقای کاروکاسبی کاسبکاران و سەرمایەداران. بەپیلان و بەرنامە رێگری لە دامەزراوەکانی حکومەت دەکرا تاوەکو کار و پڕۆژەکانیان جێبەجێنەکەن. قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن، ھەڕەشە و سیخوڕی‌کردن کرا بە بەرنامە.”
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌كه‌ی شەوی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌و سه‌رچاوه نزیكه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی وتی “له‌باره‌ی ده‌نگۆی ژه‌هر خواركردنی بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه، دوێنێ شێخ لاهور داوای له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردووه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی وتراوه هه‌مووی بوختانه‌و هیچ راستییه‌كی تیا نییه”.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیار درابوو كه پێداچوونه‌وه به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بكرێت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاوسه‌رۆك رێك بخرێته‌وه‌و به‌ئاڕاسته‌یه‌ك بێت ئیتر ته‌نیا بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی بمێنێته‌وه‌و هه‌ر دوو هاوسه‌رۆكه‌كه‌ش به‌وه رازی بووبوون.
سەبارەت بەو قسانە سەرچاوەكە دەڵێت “ده‌ستكاریكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی پێویستی به‌ئیمزای 101 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی وا ئاسان نییه‌و به‌مزوانه ناگاته ئه‌نجام”.
گرژی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەفتەی رابردوو بابەتی گەرمی ناو خەڵک و میدیاکان بوو، دوای ئەوەی بە گۆڕانکاریکردن لەپۆستی هەردوو سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر‌و دەزگای زانیاری قوڵی ناکۆکییەکە ئاشکرا بوو، پێشتر بەرپرسی ئەو دوو دەزگایە سەر بە لاهور شێخ جەنگی بوون، بەڵام دواتر گۆڕان بە دوو کەسی نزیک لەکوڕانی تاڵەبانی.
لەکۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاردرا هەموو ئەو گۆڕانکاریانە جێگیر بکرێن، بەڵام هەتا هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی گۆڕانکاری تر نەکرێن.
سەچاوە: شارپرێس