میدیاكانی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی، هەموو ئەو هەواڵانەیان لەمیدیاكانیان سڕییەوە كە باسی لەبوونی سیخوڕ دەكرد لە ماڵی مام جەلال.
 
ئەمڕۆ هەینی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ له‌میدیاكانی‌ نزیك لە بافڵ تاڵەبانی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و باسیان له‌بوونی‌ سیخوڕ كردووه‌،لەماڵى مام جەلادا سڕدراونه‌ته‌وه.
 
دوێنێ میدیاكانی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان بەوە تۆمەتباركرد، سیخوڕی لەماڵی مام جەلال داناوە، پاشان هەموو میدیاكان ناوی لاهور شێخ جەنگیان لابرد.