به‌هۆی سووتانی ماڵێك له گه‌ڕه‌كی دێی زانكۆ له هه‌ولێر، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كچێكی بچو‌وكیش به رێژه‌یه‌كی كه‌م سووتاوه.
رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و گه‌ڕه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له رووداوه‌كه‌ش دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئاگره‌كه به‌رده‌وامه، به گشتی زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له هاوینان بۆ شۆرتی كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له رووداوه‌كه‌دا دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی حه‌سه‌ن سه‌باح حه‌سه‌ن زه‌ید ته‌مه‌ن 44 ساڵ و به‌شار فه‌هد حوسێن ته‌مه‌ن 14 ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ردووكیشیان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كچێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵانیش له رووداوه‌كه‌دا به رێژه‌یه‌كی كه‌م سووتاوه و ته‌ندروستی جێگیره.