هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند”یەکێتیی حزبی ئەندام و کادر و لایەنگرە دڵسۆزەکانیەتی و تا یەکێتیی خاوەنی ئەو جەماوەرە دڵسۆز و خەمخۆرە بێت، ئایندە هەر بۆ یەکێتیی دەبێت”.
 
 
لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند”ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە خزمەت بەشێکی زۆر لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیداندا بووم، سوپاسی پەرۆشی و دڵسۆزییان دەکەم بۆ پاراستنی ناوماڵی یەکێتیی، بەڵێنم بۆ دووپاتکردنەوە کە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی ئەو یەکێتییەی کە بەرهەمی خوێنی شەهیدەکانە و هەر ئەوەشمان کرد”.
 
 
دەشڵێت”دووپاتی دەکەمەوە یەکێتیی حزبی ئەندام و کادر و لایەنگرە دڵسۆزەکانیەتی و تا یەکێتیی خاوەنی ئەو جەماوەرە دڵسۆز و خەمخۆرە بێت، ئایندە هەر بۆ یەکێتیی دەبێت و هەمیشە لە لووتکەدا دەمێنێتەوە”.