دوای ئەوەی چەندین ڕۆژە میدیاكانی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆكی پێشوو ناوبرد، كەمێك پێش ئێستا كەناڵی كوردستات نیوز وشەی هاوسەرۆكانی بەكار هێنایەوە.
بەیانى ئەمرۆ پاش ئەوەى لاهور شێخ جەنگى بەهاوسەرۆکى پێشوو بافڵ تاڵەبانى بەسەرۆکى یەکێتى ناوهێنا، ئێستا پاشناوى هاوسەرۆکى بۆ هەردوو سەرۆکەکە زیادکرد.
ئەمەش دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكان كۆبوونەوە و چەند بڕیارێكیان بۆ باشكردنی دۆخی ئێستای یەكێتی دەركرد.