فەرمانگەی دادی هەولێر بە نوسراوێكی فەرمی داوا لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی پارێزگای سلێمانی دەكات، لەبری قەرزەكانی دەستبگریرێت بەسەر كەلوپەلەكانی كەناڵەكانی NRT.
بەپێی ئەو نوسراوە فەرمییەی كە دەست سنورمیدیا كەوتووە، فەرمانگەی دادی هەولێر داوا لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی پارێزگای سلێمانی دەكات، لەبری قەرزەكانی كۆمپانیای mindpixle، دەست بگیرێت بەسەر كەلوپەلەمانی كەناڵەكانی”NRTHD. NRT2.NRT3.NRT4″.
داواش لە لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی پارێزگای سلێمانی كراوە، لیستی ئامێرە دەستبەسەرداگیراوەكانیان بۆ بنێردرێت.
كۆمپانیای mindpixle، فریكوێنسی بۆ كەناڵەكانی NRT، دابین كردووە.
دەقی نوسراوەكە:
