لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لەسەر وازهێنانی لە پۆستەكەی ڕایگەیاند: شەرعیەتی كۆنگرەی هەیە و تا كۆنگرەیەكی تر لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.

لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی وتی: شەرعیەتم لە كۆنگرە وەرگرتووە، بۆیە بەردەوامم لە پۆستەكەم تا كۆنگرە.

لەبارەی گرژییەكانی ناویەكێتی و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی ڕودەدات پلانی پارتی و تورکیا و پیاوەکانیانە لەناو یەکێتی.

سەبارەت بە هەڵوێستی لەسەر لەسەر ئەو ناكۆكی و گرژیانەی كە ڕوودەدات ڕایگەیاندووە: كە ئەمشە و پەیامێكی توندی دەبێت و هەڵوێستی خۆی ڕوون دەكاتەوە.

هاوسەرۆکی یەکێتی وتیشی: خەمیس خەنجەر پێیوتم ئەردۆغان وتویەتى لاهور کۆتایی هاتووە، “منیش پێموت چى دەکەن ساروخم تێدەگرێت، ئەگەر وایە با ساروخەکە کەمێک گەورە بێت بۆ ئەوەى ئازارەکەى کەم بێت