میدیای فەرمی بافڵ تاڵەبانی ئاماژە بەوەدەكات سیخوڕێكیان دەستگیر كردووە كاری بۆ لاهور شێخ جەنگی كردووە، ئەمەش هەمان ئەو سیناریۆیانەیە كە پاتی دیموكراتی كوردستان دژی نەیارەكانی بەكاری دەهێنێت.
كوردسات نیوز دەڵێت”سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند, لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە”.
ئاماژە بەوەشكراوە” دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە و بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی”.
جێگەی ئاماژە بۆكردنە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕابردوودا تۆمەتی سیخوڕی بۆ نەیارەكانی دروست دەكرد، ئێستاش پافڵ تاڵەبانی، كە كار بۆ جێبەجێكردنی ئەجێندای پارتی دەكات، هەمان بەرنامە بەكار دەهێنێت و تۆمەتی سیخوڕ دەداتە پاڵ ئامۆزاكەی.