سنورمیدیا
سكرتێری لاهوری شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت” ئێمە خوێنمان بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەخشیوە وڕاکردن لەئەخلاق و پرانسیپی ئێمەدا بونی نییە”.
ئەحمەد فاتیح، سكرتێری لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی دەنگۆی هەڵهاتنی بەجێهێشتنی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت” ئێمە خوێنمان بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەخشیوە وڕاکردن لەئەخلاق و پرانسیپی ئێمەدا بونی نییە”.
دەقی ڕوونكردنەوە:
بۆ هەموو هاوڕێ و هەڤاڵانم
دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە من ڕۆژی ۷ی تەموزی ۲٠۲۱ بەمەبەستی چارەسەرکردن سەفەرم کردوە، ولەچەند ڕۆژی ئایندەش دەگەرێمەوە سلێمانی بۆ سەرئیش وکاری خۆم، ئێمە خوێنمان بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەخشیوە وڕاکردن لەئەخلاق و پرانسیپی ئێمەدا بونی نییە.
ئەم جۆرە هەواڵە پوچ وفەیکانە لە زهنیەتی ئەوانەدان کەبیانەوێت لەکارکردن ساردمان کەنەوە.