دوای ئەوەی پەیجی فەرمی تۆڕی میدیایی ژیان هاك كرا، بڕیاردراوە لە پەیجێكی نوێوە بەردەوامبن.
ئەمشەو پەیجی تۆڕی میدیایی ژیان هاك كرا، لە ئێستاشدا لەڕێگەی پەیجێكی نوێوە دەستیان كردووەتەوە بە كارەكانیان.
داخستنی پەیجی ژیان دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ هێزێكی سەربازی، بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، دەستیگرت بەسەر دەزگای میدیایی ئایپڵە و ئەمڕۆش باڵەخانەی ئەو دەزگایە درا بە تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستانی زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.