پەیجی ماڵپەڕی ژیان، كە لاهور شێخ جەنگی خاوەندارێتی دەكات داخرا.
ئەمشەو پەیجی سەرەكی ماڵپەڕی ژیان، داخرا و بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، ئەو پەیجە هاك كراوە
داخستنی ئەم ماڵپەڕە دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ هێزێكی سەربازی، بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، دەستیگرت بەسەر دەزگای میدیایی ئایپڵە و ئەمڕۆش باڵەخانەی ئەو دەزگایە درا بە تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستانی زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.