وتیشی، “ماوه‌یه‌ك هه‌ستمان به‌نه‌گونجان‌و ناكۆكی ده‌كرد له‌نێوانیان هه‌ردو هاوسه‌رۆكدا، به‌داخه‌وه له‌م كۆتاییه‌دا ته‌قیه‌وه كه نه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه نه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیدایه”.
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌و ئه‌نجومه‌ندا، ناوبراو ڕونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر دڵسۆزانه‌و یه‌كێتیانه بیر بكه‌نه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له‌به‌رچاوبگرن، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌توانێت كێشه‌كانی نێوان هه‌ردو هاوسه‌رۆك چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دابه‌شبوبن‌و هه‌ركه‌سێكیان وه‌لائی بۆ هاوسه‌رۆكێك هه‌بێت، نه‌خێر ناتوانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵكو كێشه‌كان خراپتر ده‌بن.
چەند رۆژێكه یه‌كێتی روبه‌روی كێشه‌ی ناوخۆیی بۆته‌وه‌و له‌نێوان هه‌ردو هاوسه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی‌و لاهور شێخ جه‌نگی-دا ناكۆكی قوڵ هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌منی له‌ناوخۆی حزبه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له‌هاوسه‌رۆكه‌كان ئه‌نجامدراوه.