سنور مييديا
ئهمڕۆ چوارشهممه مامۆستایەك لە شارۆچكەی پیرەمەگروون لە كاتی كاركردندا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تەمموزی 2021، ئەو مامۆستایە كە دانیشتووی شارۆچكەی پیرەمەگروون بووە، لەكاتی كاركردندا لەسەر بینایەك، كارەبا لێیداوە كەوتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
مامۆستاكە ناوی رێبوار سوارەیە و دەرچووی بەشی شێوەكاری پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانییە و لە ناحیەی پیرەمەگرون مامۆستا بووە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، بەیانی ئەمڕۆش لەكاتی كاركردندا لە باڵەخانەیەكی دوو نهۆمی كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.