ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، واژۆیان بۆ هەمواری پڕۆژیاسای كارتی نیشتمانی كردووە و دەیانەوێت منداڵ بەناوی دایكیشیانەوە تۆمار بكرێن.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سنورمیدیای ڕاگەیاند” له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واژۆی پێویستمان كۆكرده‌وه بۆ پێشنیاری پڕۆژه یاسایی “ناوی من ناوی دایكمه” به‌و ئومێده‌ى خوێنده‌وه‌ى بۆ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت له پێناو خزمه‌ت كردن به‌ته‌واوى منداڵانى قوربانى جه‌نگ و ماڵوێرانیه‌كانى عێراق”.
وتیشی” پڕۆژه یاساكه تایبه‌ته به‌هه‌مواری یاسایی كارتى نیشتیمانى بۆ ئه‌وه‌ى منداڵان به‌ناوی دایكان و باوكانیش بكرێن”.
بەهۆی شەڕی داعشەوە، ژمارەیەكی زۆر لە منداڵانی عێراق باوكیان لەدەستداوە یانخود باوكیان نادیارە، هەربۆیە تا ئێستا ناسنامەیان پێنەدراوە.


