سنورمیدیا
ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت”دوور نیە گردی زەرگەتە داگیر بکەن و بڵێن ئەو بینایانە بەپارەی یەکێتی کراوە”.
عادل عەزیز، ڕایگەیاند”پێشبینی دەکەم ، بانگەوازی کۆکردنەوەی هێزەکانی کۆسرەت رەسول و شیخ جەعفەر لەژێر چەتری یەکێتیدا و پاشان هەر ماڵ وموڵکێک کەبەپارەی یەکێتی دروست کرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت”.
دەشڵێت”دوو ئامانجی لەپشتەوەیە، یەکەمیان بەشداری پێکردنی تەواوی هێزەکانی یەکێتیە بۆ شەڕی پەکەکە بەفەرمانی سەرۆکی پارتی”.
ئاماژە بەوەشدەكات”دوور نیە گردی زەرگەتەیش داگیر بکەن و بڵێن ئەو بینایانە بەپارەی یەکێتی کراوە”.