بافڵ تاڵه‌بانى چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات له‌باره‌ى هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌و به‌رپرسانه‌ى یه‌كێتى كه سه‌رچاوه‌ى دارایی‌و هێزى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، هاوكات به‌وكه‌سانه‌شدا كه نێوه‌ندگیریی گرژییه‌كانى یه‌كێتى ده‌كه‌ن بۆ هێوربوونه‌وه په‌یامێكى ڕاگه‌یاندوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ت‌و باڵاى ناو یه‌كێتیه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، بافڵ تاڵەبانى لەکۆبونەوەکانى چەند ڕۆژى ڕابردوویدا بەسەرکردەکان‌و ئه‌و سه‌ركردانه‌ش كه نێوەندگیرییان كردوه ڕاگه‌یاندوه، “هیچ کەسێک نابێت هێزی سەربازیی‌و کۆمپانیاو کارگەو بازاڕ‌و بازرگانى هەبێت”.
تاڵه‌بانى وتوشیه‌تى:”لێکۆڵینەوە دەکرێت، هەر بەرپرسێکى یەکێتى بەپارەى یەکێتى ئەوانەى پەیداکردبێت، لێی دەسەنرێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتى”.
هەروەها”بافڵ تاڵه‌بانى داواى لەو بەرپرسانەى یەکێتی كردوە کە هێزیان هەیە، هه‌رچى زووە بیخەنەوە سەر یەکێتى، ئەگەرنا ئەو یان لەیەکێتى دووریان دەخاتەوە یان خۆى دەیانخاتەوە سەر هێزە فەرمییەکانى یەکێتى”.
بڕیاربوو ئەمڕۆو ڕۆژانى داهاتوو بافڵ تاڵەبانى چەند بڕیارێکى دیکە سەبارەت بەو بەرپرسانەی یەکێتی دەربکات کە هێزو کۆمپانیایان هەیەو بەفەرمى بخرێنەوەسەر یەکێتى.
سەرچاوە: شارپرێس