سنور ميديا
هه‌ريه‌ك له‌ غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دين په‌رله‌مانتارى عيراق له‌سه‌ر دۆخى به‌سه‌ربازگه‌ كردنى سلێمانى هاتنه‌ده‌نگ و ڕايده‌گه‌يه‌نن ” ەسێک بەناوی بافڵ تاڵەبانی بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەکی حکومی هەبێت دەستیگرتووە بە سەر دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگرییەکانی سنوری سلێمانی و بە ئارەزوی خۆی بەرپرسەکانی دەگۆرێت و فەرمان دەر ئەکات وەک ئەوەی ئەو دەزگایانە بە رەنج و خەباتی شاخی ئەوان دروستکرابێت، نەک بە پشگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ده‌قى ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌يان
پێویستە سنورێک بۆ ئەو بە سەربازیکردنەی سلێمانی دابنرێت
ماوەی چەند رۆژێکە بەبیانوی قەیرانێکی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دۆخێکی ئەمنی نەخوازراو سەپێنراوە بەسەر شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمرۆ (۱۳ ی تەموزی ۲٠۲۱) پێشهاتی نەخوازراو و مەترسیدار هاتە ئاراوە کاتێک بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، و دەستێوەردانی حزبی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی سلێمانی بە هاوکاری ژمارەیەک میلیشیای سەربە یەکێتی هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک دەزگای میدیایی و بە شێوەیەکی وەحشییانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کارمەندان و رۆژنامەنوسان کردووە. هەر لەو هەڵمەتەدا دەیان رۆژنامەنوس رفێنراون و ئەشکەنجە دراون.
هەروەها بەشێوەیەکی نایاسایی ئۆفیسی سەرەکی ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن و میدیای ناوخۆی داخراون و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە، وەک دەزگای (IPlus) و دەزگای میدیای (ژیان، ئاژانسی وڵات) و چەندین دەزگای تر، هەروەها هەوڵی راوەدونان و تۆقاندن و بێدەنگکردنی دەزگاکانی تر دەدرێت و فشاریان لێدەکرێت و رێگەیان پێنادرێت روماڵی روداوەکن بکەن.
هەروەها کەسێک بەناوی بافڵ تاڵەبانی بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەکی حکومی هەبێت دەستیگرتووە بە سەر دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگرییەکانی سنوری سلێمانی و بە ئارەزوی خۆی بەرپرسەکانی دەگۆرێت و فەرمان دەر ئەکات وەک ئەوەی ئەو دەزگایانە بە رەنج و خەباتی شاخی ئەوان دروستکرابێت، نەک بە پشگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ئێمە لێرەوە بەرپرسیاری تەواوی ئەم روداوانە دەخەینە ئەستۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و داواش لە پەرلەمانی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و نێردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریاکا دەکەین لەسەر ئەم پێشهاتانە هەڵوێستیان هەبێت بەر لەوەی دۆخی سیاسی و ئازادی لەوە ئاڵۆزتر ببێت و دەستێوەردانی هەرێمیش ببێتە هۆی لەژێر کۆنترۆڵ دەرچونی زیاتر.
ئێمە سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هەنگاوانە ی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک بەرگریکارێکی سەرسەخت لە ئازادی رادەربرین لە تەواوی کوردستان دەمێنینەوە و بەگژ هەر تاغوت و جەلادێکدا ئەرۆینەوە بیەوێت ئازادیمان سنوردار بکات، داواش دەکەین ئازادیخوازان و چالاکوانن لە ئاست ئەم دۆخە نا هەموارە بێدەنگ نەبن و بەر بە پلانی ئەم گروپە سەرلێشێواوە بگرن.
هۆشداریش دەدەینە قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی و هەموو ئەو فەرماندە کارتۆنیانەی لەبەردەم داعش و دەبابەی حەشد هەڵهاتن، کە پارێزگای سلێمانی پاروی ئێوە نییە و سەدان فسفس پاڵەوانی وەک ئێوەی نایە چاڵ و چۆکی نەدا و بە سەربەرزی مایەوە. بۆیە باشترە بێنەوە هۆشی خۆتان کۆتایی بەم دۆخە بهێنن و ژیان لە سلێمانی ئاسایی بکەنەوە.
سەرکەوت شەمسەدین
غالب محمد عەلی
۱۳ ی تەموزی ۲٠۲۱