سنور ميديا
له دريژهى ههوڵهكانى وهرگرتنى ناوهندى بڕيار لهلايهن بافڵ تاڵهبانى ، له ئێستا پێشنیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستەمى هاوسەرۆکى لەناو یەکێتى و گۆڕانکاریکردن لە مەکتەبى سیاسى ئەو حزبەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و لاهور شێخ جەنگیش دەخرێتە دەرەوەى گۆڕانکارییەکان.
بەپێی ئەو زانیاریهكان ، لەدوو رۆژى رابردوودا لەناوخۆی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان گفتوگۆی چڕ دەکرێت لەسەر ئەو بارودۆخەى لەناو ئەو حزبەدا دروست بووەو سەرکردە کۆنەکان و تازەکان لە هەوڵی چەند گۆڕانکارییەکدان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخەى حزبەکەیان و چارەسەرکردنى کێشەکان.
ئهوهش زانراوه ، بەشێک لە سەرکردە کۆنەکان و تازەکان چەند پێشنیارێکیان لەبەردەستدایەو گفتوگۆی لەسەر دەکەن کە یەکێک لەوانە هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى هاوسەرۆکایەتییە بەجۆرێک بافڵ تاڵەبانى بکرێتە سەرۆکى یەکێتى و ناوەکەشى بکرێتەوە بە سکرتێرى گشتى کە ئەمە پێشنیاری خۆیەتى.
هەر بەپێی گفتوگۆکان پێشنیار کراوە کە یەکێک لە کوڕەکانى کۆسرەت و رەفعەت عەبدوڵا بکرێنە جێگری سکرتێری گشتى یەکێتى و شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیش بکرێتە بەرپرسى دەستەی کارگێری.
هەروەها پێشنیاری ئەوەش کراوە کە ١٥ کەس بکرێنە مەکتەبی سیاسیی کە لە سەرکردە کۆنەکان و تازەکان پێکهاتبێت و بافڵ تاڵەبانى بکرێتە سەرۆک یان سکرتێرى گشتى.
ئهوهش زانراوه لاهور شێخ جەنگی لە هاوسەرۆکى دووردەخرێتەوەو لەو گۆڕانکارییە نوێییەی کە لە مەکتەبى سیاسى دەکرێت هیچ پێگەو پۆستێکى نابێت، بەڵام تائێستا هیچ پێشنیارێکیش نەکراوە کە چارەنووسى داهاتووی چی دەبێت لەناو یەکێتى.
لەچەند رۆژى رابردوودا دۆخی یەکێتى نشتیمانى کوردستان بەهۆى گۆڕانکارییکردن لە چەند پۆستێکى ئەمنی و سەربازی بەتەواوی ئاڵۆزو شڵەژاوەو پەیوەندییەکانى هەردوو هاوسەرۆک گەیشتووەتە خراپترین ئاستى خۆی، تائیستاش دوو کۆبوونەوە لەنێوانیاندا کراوە، بەڵام نەگەیشتوون بە هیچ چارەسەرێک، بۆیە چاوەڕوان دەخرێت دۆخى ناو یەکێتى بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بڕوات.
س: بهشێك له زانياريهكان له شارپرێسهوه