بۆ پاراستنی گیانی كارمەندەكانیان دەستگای ژیان چۆڵكرا.
كەمێك پێش ئێستا ئۆفیسی دەزگای ژیان چۆڵكرا، ئەمەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێك دەستی گرت بەسەر تەلەفیزیۆنی ئای پڵەسدا.
سنورمیدیا زانیویەتی ئەو هێزەی چوونەتە سەر تەلەفیزیۆنی ئای پڵەس، وایانزانیوە دەستگای ژیانیش لەهەمان ئۆفیسدایە، هەربۆیە بۆ پاراستنی گیانی كارمەندەكانیان دەستگای ژیان چۆڵكراوە.
دەزگای ژیان و ئای پڵەس لە لایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە خاوەندارێتی دەكرێت.