ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی سەربازی هێرشیكردە سەر تەلەفیزیۆنی ئای پڵەس، كە لاهور شێخ جەنگی خاوەندارێتی دەكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی سەربازی، چوونەتە سەر تەلەفیزیۆنی ئای پڵەس، بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا نزیكەی كاتژمێرێك كارمەندەكانی دەزگاكە دەستبەسەر كراون.
سنورمیدیا زانیویەتی جگە لەوەی تەواوی ئامێرەكانی تەلەفیزیۆنەكە شكێندراوە، ئەشكەنجەی هەندێك لە كارمەندەكانیش دراوە.
دامەزراوەی ئای پڵەس كە لاهور شێخ جەنگی خاوەندارێتی دەكات، وابڕیار بوو بەم زووانە دەست بە پەخش بكات.