حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی رۆژانی جەژنی راگەیاند و دەڵێت، رۆژانی 20 و 21 و 22ـی تەممووز، پشووی فەرمییە، لە پاڵ ئەوەشدا حکومەت رۆژانی 18 و 19ـی تەممووز، وەکو پشووی فەرمیی رادەگەیێنێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەبۆنەی ھاتنی چەژنی پیرۆزی قوربانەوە، ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ی تەمووز پشووی فەرمییە، و لەپاڵ ئەوەش دا حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی تەمووز ، کە دەکاتە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، وەکو پشووی فەرمی ڕادەگەیێنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری