هەرچەندە لە چەندساڵی ڕابردوو وەك دوژمنی وێنا دەكرا، بەڵام ئەمڕۆ بارزانی و عەبادی كۆبوونەوە.
 
 
ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆبووەوە.
 
كۆبوونەوەكانی بارزانی و عەبادی دوای ئەوەدێت، دوای شكستی ڕیفراندۆم گرژی لەنێوانیان درووست بوو، میدیاكانی پارتیش عەبادیان وەك دوژمنی بارزانی وێنا دەكرد.