مایكڵ ڕۆبن نوسهرو توێژهرى ناسراوى ئهمریكى لهوتارێكدا باس لهگرژیهكانى چهند ڕۆژى ڕابردوى نێوخۆى یهكێتى دهكاتو بهكودهتاى (توركى ـ ئێران)ى ناوى دهبات، دهشڵێت:”ئهمریكا لهو دۆخهدا نائامادهیه”.
مایکڵ ڕۆبن لە وتارەکەیدا دەڵێت “پەیوەندی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ واشنتۆن وایکردووە ناوبراو بکەوێتە بازنەی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە”.
بەوتەی مایكڵ ڕۆبن “هاوکارییەکانی لاهور شێخ جەنگی لە شەڕی دژی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ کوردانی ئەو پارچەیەش، وایکردووە ئەردۆغان بە تەواوی توڕە ببێت”.
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ڕۆبن دەڵێت “لەچەند هەفتەی ڕابردوودا مەسرور بارزانی لەڕێگەی خێزانەکەیەوە گرێبەستێکی لەگەڵ ئێرانیەکان ئەنجامدا، بۆئەوەی گڵۆپی سەوزی ئێرانیەکان وەربگرێت بۆ دورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی، لەبەرامبەردا مەسرور بارزانیش حزبە کوردییەکانی نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستان دوربخاتەوە، کە لە کۆیە دەژین”.
هەر لەو وتارەیدا مایکڵ ڕۆبن پێیوایە ئەوەی لەنێو یەکێتیدا ڕوویداوە کودەتایەکی تورکی – ئێرانیە و ئەمریکا ئامادەبوونی هێشتا نییە.