ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بەفیڕدانی موڵکی دەوڵەت، سزای 4 ساڵ زیندانی بۆ رەعد قاسم محەمەد بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی کارەبا دەرچووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رەعد قاسم محەمەد بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی ئابووری و باج و بەرهەمهێنان بووە، لە ئێستاشدا بە 4 ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی 10 ملیۆن دینار سزادراوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “لەماوەی 18 ساڵی رابردوودا 80 ملیار دۆلار لە سێکتەری کارەبادا خەرجکراوە و هێشتاش گەلی عێراق وەک پێویست بڕی پێویستی کارەبای بەدەستنەگەشتووە”