هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بۆ قوربانییانی نەخۆشخانەكەی ناسڕیە دەربڕی كە گیانلەدەستدانی 64 كەس و برینداربوونی 50 كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا دەڵێت: “هاوسۆزی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانییانی کارەساتی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی پارێزگای زیقار دەردەبڕین و پرسە و سەرەخۆشییان ئاڕاستە دەکەین، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

هاوكات ئامادەیی بۆ هەموو هاوکارییەکی كەسوكاری قوربانییان كارەساتەكە دەربڕی.

شەوی ڕابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە تووشبووانی كۆرنا لە شاری ناسڕیەی سەر بە پارێزگای زیقار كەوتەوە و بە هۆیەوە 114 كەس بوونە قوربانیی.