بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی حزبەكەیان، هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدان.

 

سەرچاوەیەك بە سنورمیدیا ڕاگەیاند، لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدان.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو هەردوو هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوە و لەدوای كۆبوونەوەكەش لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بڵاوكردەوە.