نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌ردانێكى ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته پارێزگاى سلێمانى و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ نێوه‌ندگیرى بوه له‌نێوان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیدا.
تا ئێستا جگه له‌و هه‌وڵانه‌ى له‌نێو خودى یه‌كێتى هه‌بوه بۆ نێوه‌ندگیرى له‌نێوان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیدا لایه‌نه‌ن و كه‌سایه‌تیه عێراقیه‌كان وهه‌ردوو وڵاتى ئه‌مریكاو ئێران له‌سه‌ر ئاستى باڵیۆزه‌كانیان هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌یانداوه به‌ڵام تائێستا ئاكامێكى نه‌بوه كه شیاوى ئاماژه‌پێكردن بێت.
له‌كاتى ئاڵوگۆڕ له پۆسته ئه‌منیه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان گرژى له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى دروستبوو تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك.