لاهوری شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند”رێگەنادەن یەکێتیی لاوازببێ، بۆیە دەبێت دوژمنان خەونەکانیان بەرنە ژێرگڵ”.
لاهور شێخ جەنگی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند” یەکێتی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بەخەنجەری ژەهراوی ئاڵای شۆرش و نە بەخیانەتی ٣١ ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ریفراندۆم و دواجاریش بە گەلەکۆمەکی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەندرۆژی رابردوو نەرووخا”.
دەشڵێت”یەکێتیی لەوە بەهێزترە وەک نەیار و دوژمنانی بیریان لێکردۆتەوە، یەکێتی پشت ئەستورە بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کەس و کاری شەهیدان رێگەنادەن یەکێتیی لاوازببێ، بۆیە دەبێت دوژمنان خەونەکانیان بەرنە ژێرگڵ”.