سنور ميديا
دواى هه‌وڵێكى زۆر‌و نێوه‌ندگیرییه‌كى زۆرى ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى دیارى یه‌كێتى، له‌ئێستادا هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى له‌كۆبونه‌وه‌دان.
ئەگەرچى بڕیاربوو كاتژمێر 5ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى، به‌سته‌ڵه‌كى چوار ڕۆژه‌ى نێوانیان بتوێننه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌گه‌یشنه ئه‌نجام‌و هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام نێوه‌ندگیره سه‌رسه‌خته‌كانى ناو یه‌كێتى له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامبون.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ناو یه‌كێتى له‌لێدوانێكدا وتى:”له‌ئێستادا هه‌ردوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى (بافڵ تاڵه‌بانى‌و لاهور شێخ جه‌نگى) لەسلێمانى لەكۆبونەوەدان”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى وت:”كۆبونه‌وه‌كه وه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كى حزبى‌و دواتریش خێزانى ئه‌نجامده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى لانى كه‌م ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ى دروستبوه له‌نێوانیاندا، به‌م كۆبونه‌وه‌یه چاره‌سه‌ربێت ئاماده‌كاریی بكرێت بۆ كۆبونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى”.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه باڵاكه‌ى یه‌كێتى، كه بۆ شارپرێس وتويه‌تى “كۆبونه‌وه‌ى ئێستاى هاوسه‌رۆكان، ته‌نها دوو به‌دوه واته هیچ كه‌سێكى دیكه ناتوانێت به‌شداریی بكات”.
له‌ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوه‌وه، به‌هۆى ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ى له‌پۆسته‌كانى سه‌رۆكى ده‌زگاى زانیارى‌و دژه تیرۆر ئه‌نجامدران له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى، گرژییه‌كى توند كه‌وته نێوان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى، سه‌ربارى چه‌ندین هه‌وڵى ناوخۆیی سه‌ركرده دیاره‌كانى یه‌كێتى، به‌ڵام تائێستاش نه‌توانراوه نێوانى هه‌ردوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ئاسایی بكه‌نه‌وه.