25 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هاتنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم راگەیەنراوێک بڵاوکردەوە و تێیدا داوادەکەن كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوێک کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکرایەوە، 25 پەرلەمانتاری کوردستان کە لەخوارەوە ناویان هاتوە، داوادەکەن كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

 

راگەیەنراوەکە لەسێ خاڵ پێکهاتوە و لەیەکێک لەخاڵەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، “ئەم بڕە پارەیە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت سەرفكردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكەبێت.”

دەقی راگەیەنراوی 25 پەرلەمانتاری کوردستان:

سەرئەنجامی رێكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراقیی، وەكو قۆناغی سەرەتا، بڕی (200) ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەیشەوە، ئێمەی پەرلەمانتاران هەڵوێستمان بەمجۆرە رادەگەیەنین:

1- ئەم سەرەتایە دەنرخێنین و بەپێی ئەو زانیارییانەیشی كە لە بڕیارەكەدا هاتوە، ئەم بڕە پارەیە بۆ “موچە”ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت سەرفكردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكەبێت.

2- جەختدەكەین لەسەر پێویستیی پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقیی بە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021، كە ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان-ی تێدا جێگیركراوە.

3- كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەكچۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت.

ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- رۆژان حەمەرەش.
3- عەلی حەمەساڵح.
4- هەورامان گەچێنەیی.
5- سەرچنار ئەحمەد.
6- محێدین حەسەن یوسف.
7- كاروان گەزنەیی.
8- شیرین ئەمین.
9- شادی نەوزاد.
10- شێركۆ جەودەت.
11- دیاری ئەنوەر.
12- لوقمان وەردی.
13- سەلمە فاتیح.
14- هەلز ئەحمەد محەمەد.
15- دابان محەمەد.
16- سیروان بابان.
17- ئاشنا عەبدوڵلا.
18- ئیسماعیل تەها سگیری.
19- شایان عەسكەری.
20- فەرید یعقوب ئیلیا.
21- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
22- جەلال محەمەد.
23- هەژان حەسەن كوێستانی.
24- رزگار محەمەد.
25- شەمۆل ئاشتی سابیر.