لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی زیاتر لە ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەك لە شاری سلێمانی تەرخان دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی ملیارێك و 617 ملیۆن و 640 هەزار دینار بۆ چەند پرۆژەیەك لە شاری سلێمانی تەرخانكرا، كە بریتین لە: پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی منداڵان و منداڵبوون، كە لەو بڕە بودجەیە یەك ملیار و  384 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە.

پرۆژەیەكی دیكەی سلێمانی كە لەچوارچێوەی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بڕی 233 ملیۆن و 640 هەزار جدیناری بۆتەرخانكراوە، بریتییە لە پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی.