سنور ميديا
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، دووژمن لەبەرامبەر هێزەكانمان خۆی ڕاناگرێت و گازی كیمیایی بەكاردێنێت و دەشڵێت،”هەشت سەربازی سوپای توركیا لە ئەنجامی چالاكیی گەریلاكاندا كوژران”.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس-دا لە ناوچەی خواكورك، ڕۆژی ٨ی تەمموز، كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەك لە گردی لێلكان، لە دژی زرێپۆشێكی سوپای توركیا، چالاكییەك بە تەقینەوە ئەنجامدرا، لەو چالاكییەدا ئۆتۆمبێلەكە تەقێندرایەوە و تیایدا هەشت سەرباز كوژران و شەش سەربازیش برینداربوون.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ، دوای چالاكییەكە، سوپای توركیا كوژراو و بریندارەكانیان بە هێلیكۆپتەری سكۆرسكی لە ناوچەكە دوورخستەوە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كرد، هەمان ڕۆژ ئۆپەراسیۆنەكە بێ ئەنجام كۆتایی هات.
هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سوپای توركیا ، كە ناتوانن لەبەرامبەر هێزەكانماندا ئەنجام بەدەست بێنن، پیلانە داگیركارییەكانیان ئاستەنگ بووە، بە ڕێبازی شەڕی چەپەڵ، دەیانەوێت بە ئەنجام بگەن، لەو چوارچێوەیەدا، سوپای داگیركەر، ڕۆژی ١٠ی تەمموز، لەنێوان كاتژمێر ٥:٣٠ خولەك بۆ كاتژمێر ٨ی ئێوارە، لە ناوچەی ئاڤاشین، بە گازی كیمیایی هێرشیان كردە سەر تونێلەكانی شەڕ، لە گۆڕەپانی گردی سوور.