200 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند: “ئەو 200 ملیار دینارەی کە رێککەوتنی لەسەر کراوە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

لەلایەکی دیکە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا وتی “بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، پاشان بەهۆی تەواوبوونی دەوامی فەرمی لە رۆژی پێنجشەممە دواخرا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە”.