ئاڵا تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی بیانەوێت ناکۆکی و پەرتەوازەی بخەنە ناو یەکێـتی ئەوە لە مێژووى ئەو حزبە تێنەگەشتوون.
ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا دەڵێت، “لە قوتابخانەی جەلال تاڵەبانییەوە فێری واتاكانی یەكڕیزی بووین و لە دەروونماندا چەسپاوە و لەیەكێتی نیشتمانیدا بەرجەستە بووە، هەركەسیش وەهمی ئەوەی هەبێت دەتوانێت پەرتەوازەیی بخاتە ناو یەكێتی ئەوان یان رۆڵ و كاریگەرە سیاسییەكەی لاواز بكات ئەوە هیچ لە مێژووی نزیك و دوور فێر نەبووە”.
لە توێتەکەدا هاتووە ، “قسە و قسەڵۆك چەكی خەڵكانی موفلیسە و گەل لە سندوقی دەنگدان وەڵامی دەداتەوە “.