ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، پیاوێکی خەڵکی شارۆچەکی سەحنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەسەر میرات، خوشک و برایەکی خۆی کشتووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە گرنگی بەهەواڵەکانی ڕۆژهەڵات دەدات ڕایگەیاند ، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ، پیاوێکی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوی “کیانووش عەزیزی” تەمەن ٤٨ ساڵ لە گەڕەکی سی مەتری ئەو شارە چووتە سەر ماڵی باوکی و خوشکێکی خۆی بە ناوی “فریشتە عەزیزی” تەمەن ٣٥ ساڵ و برایەکی بە ناوی “میلاد عەزیزی” تەمەن ٣٠ ساڵی داوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوونی .
ئەوەشی ڕایگەیاندووە، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵانی فریشتەش بە هۆی ئەو دەستڕێژەوە سەری بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی کرماشان گوازراوەتەوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش بە هۆی کێشە لە سەر میرات خوشک و براکەی خۆی کوشتووە و ئەمڕۆ شەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە