لەلایەن پۆلیسی بەغداوە گروپێكی لەشفرۆشی كە لەشێوەی تۆڕێكی جاڵجاڵۆكەدا بوون لەئەنتەرنێت دەستگیر كران.
بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، ئەو گروپە لەشفرۆشە كچی تەمەن خوار 18 ساڵان و 25 ساڵانی تێدابووەو لە رێگەی سایتەكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە پەیوەندیان بەو گروپەوە كردوە.
بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی كارەوە، تا دێت لەعیراق گروپی لەشفرۆشی زیاد دەكات و هەوڵەكانی حكومەتیش بەردەوامە بۆ رێگری لەو حاڵەتانە كە خەریكە دەبێتە دیاردە.