بە نموونە باسەکە لابردنی کەسێکی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریش نییە و دانانی دوو کەسیتر،ئەمە ئەسڵی کێشەکە نیە، ئەگەر ئەمە بێت زۆر ئاسانە، دەتوانن هەردولایان دووکەسی یەکێتی دابنێن،کە سەربە هیچ کام لە دووباڵەکە نەبن.
دەزگای دژە تیرۆرهەزار چەکدار نابێت، خۆ لاهور دەتوانێت بە سێ مانگ هێزێکی 5 هەزار کەسی دروست بکات، هەرئێستایش بە پێی زانیاریەکانی من،سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەزاران چەکدار لەدەوریەتی.
ئەم کێشانە ئەگەڕێتەوە بۆچەندین فاکتەر!
یەکەم/ کۆنە سەرکردەکانی یەکێتیە، کە نایانەوێت ئەو کۆنگرەیە قبوڵ بکەن کە هاوسەرۆکی هێناو ئەوانی بێکاریگەر کرد، تاوانەکەیش بە هی لاهوری شێخ جەنگی دەزانن، لە کاتێکدا ماڵی تالەبانیش بەشی شێریان پێدەبڕێت، ئەمانە ئێستا پشتیوانی پارتی و ماڵ تالەبانیان بۆ خستنی ئەم لا پێویستە، بەلام دواجار ئەوانیش دژی یەکن،واتە کۆنە سەرکردەکانی یەکێتی دژی کورانی تالەبانیشن، بەڵام شەرەکە کەرت بکەو زاڵ بەیە، چونی مەلا بەختیار بۆ لای مەسعود بارزانی و دوای سێ ڕۆژ پەلاماری پاڤڵ بۆ سەر لاهور دەرخەری ئەو راستیەیە.
دووەم/ کاتێک لاهوری شێخ جەنگی بە ئاشکرا پشتیوانی لە کوبانێ و ڕۆژئاواکرد لەگەڵ ئەمریکیەکان، تورکیا ئەمەی لەبیر نەچووە، ئەم ماوەیەش کە بنەمالەی بارزانی بڕیاری شەڕی دا دژی قەندیل لاهور چەندین بانگەوازی کرد کە ئەوان دژی شەڕن وبەهیچ جۆرێک ناچنە سەنگەری دژی پەکەکەو ئەو شەڕە ناکەن، تورکیا لە ڕێگای پارتیەوە هەماهەنگن وهەوڵ دەدەن لاهوری شێخ جەنگی لاواز بکەن و نەیهێڵن، چونکە دەزانن ماڵ مام جەلال بۆ ئەو شەڕە ئامادەن و ڕێگرەکە لاهورە.
سێهەم/ لە ماوەی ڕابردودا، تورکیا هەوڵی داوە لاهورتیرۆر بکات، پاراستن و ماڵ مام جەلال زانیویانە.بەلام ماڵ مام جەلال لاهوریان ئاگادار نەکردۆتەوەو لەکەناڵی ترەوە ئاگادار کراوەتەوە،لەسەر پشتیوانیکردنی لە ڕۆژئاواو پەیەدە.
چوارەم/ ئێران پشتیوانی ماڵ تالەبانی دەکات،پێی وایە لاهور باڵانسی رانەگرتوەو سەرفەن ئەمریکیە، بۆ سیاسیەک و لایەنێکیش لەو سنورەدا ئێرانی نەبێت ئاسان نیە مانەوەی.
پێنجەم/ لاهور زۆر فەعالەو زۆرهەڵدەسوڕێت، سەردانی عەشرەتەکانی بادینان و هەولێرو خەڵک لە هەموو باشوردەکات،دەترسن خۆشەویستی زۆربەی خەلک بەدەست بهێنێت، ئەمەیش خاڵێکە کە پارتی و ماڵ تالەبانی بە زەرەری دەزانن و نایانەوێت قبولی بکەن،چونکە خۆیان مەکروهن، بەدەر لەوەیش بنەمالەی بارزانی چونکە لاهورتەسلیمیان نەبوو بە سەرسەختی دەزانن و لەیەکەمین دژەکانی خۆیاندا دایان ناوەو مانەوەی بە خەتەر دەزانن، بۆیە بە هەموو تواناوە پشتیوانی قوبادو پاڤڵ دەکەن بۆ لە ناوبردنی لاهور، ئەمە لەبەر چاوی کاڵی قوبادو پاڤڵ نیە،تەنها لەبەر دژایەتی لاهورە.
شەشەم/ پەیوەندی بەینی لاهورو نێچیرخۆشبوو، بەلام چونکە نێچیر چەندین جار داوای لە لاهور کرد بارزانی ببینێت و ئەم ڕەدی کردەوە، واژۆی ئەو کیتابەی لەسەرداوای مامی و مەسرور کرد کە سەرۆکی “دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر بگۆڕێت” بە دوو پیاوی کڕڕاوی ناو دەزگاو دژە ترۆر، کەیەکیان کۆنە جوندولئیسلامێکی جاسوسی دەزگای زانیاریەو ئەویان نەخوێنەوارێکەو پۆلیسی سەر سنوور بوو،لاهور هێنای و گەورەی کردو کردی بە شت،دوایش بۆ پارەو ئۆتۆمبێل پشتی کردە لاهورو خۆی فرۆشت بە پاڤڵ، ئەمە بەرای من ئایندەی نیەو گەنجێکە تەنها بەکاریان هێناو بەس،پاڤڵ و قوباد دەزانن، “کەسێک مریشکێ گەورە بکات ودوایی دەنووک لە خۆی واتە لە خاوەنەکی بگرێت” سبەینێش لەوانیشی دەگرێت.
ئارام ئەحمەد