هیبە مەبروک بلۆگەری میسری، دوای ئەوەی وێنەی هاوسەرگیریی لەگەڵ سەگێکدا بڵاوکردەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، گاڵتە و تەنزێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەلایەن هەوادارانییەوە.

هیبە مەبروک لە چەند وێنەیەکدا دەرکەوتووە کە تێیدا کراسێکی هاوسەرگیری لەبەرکردووە لەگەڵ سەگێکدا کە بە ملییەوە نوسراوێک هەڵواسراوە و تێیدا نوسراوە “ئاهەنگی هاوسەرگیری”.

هەواڵەکان باسیان لەوەکردووە کە ئەمە یەکەم جار نییە کە هیبە مەبرووک لەگەڵ سەغدا فۆتۆ بگرێت، پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکدا ئەنجامداوە و کوڕێکی لێی هەیە بەڵام بە جیابوونەوە کۆتایی پێ هاتووە، لە ساڵی ٢٠١٨ وە وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سۆشیاڵ میدیا ناسراوە لە میسر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاتر لە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار فۆڵۆوەرسی هەیە، بەشداری لە فیلمێکدا کردووە.

یەکێک لە لێدوانەکانی پۆستەکەی زۆر بە توندی هێرشی کردووەتە سەری و دەڵێت تەنانەت ئەگەر ئەمە تەنها بۆ تەنز و گاڵتەش بێت، ئەمە بێ ڕەوشتییە.

هیبا مەبروک لە وەڵامدا وتویەتی کە مەبەستی ئەوە نەبووە کە هەندیک کەس لێی تێگەشتووە، بێگومان ئەمە بۆ گاڵتەو خۆشی بووە.
بلاغ عاجل ضد هبة مبروك صاحبة «حفل زواج» من كلب - حياتنا - مشاهير - الإمارات اليوم