له‌م به‌دواداچوونه‌دا كه پشتی به‌ستووه به زانیاریی سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كێتی، ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك ورده‌كاری هه‌وڵی كوده‌تا و پیلانێكی ناو یه‌كێتی كه به ” پیلانی ته‌سلیمكردنی یه‌كێتی و سلێمانی به پارتی” ناوده‌برێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان به وردیى ده‌خاته‌ڕوو:
كوده‌تاكه شكستیهێنا..
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی پۆله‌تیك هه‌وڵی كوده‌تاكه له ناو یه‌كێتی شكستیهێنا و ئه‌و پیلانه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه به ده‌ستی ناوخۆی یه‌كێتی و پشتیوانی ده‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت ئیقلیمیش دژی لاهور شێخ جه‌نگی داڕێژرا بوو، له ئێستاشدا بڕیاری گۆرینی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی له ده‌زگای زانیاریی و دژه‌تیرۆ ڕاگیراوه، هه‌روه‌ها شێخ محه‌مه‌د تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاریی و ڕه‌نجی ئه‌فسه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای زانیاریی ئازاد كراون.
په‌نابردن بۆ هێزه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر..
سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌ش زۆر نیگه‌رانن له هه‌ڵوێستی بافڵ و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌ركردایه‌تی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وان، ته‌نانه‌ت هاوسه‌رۆكان و كه‌سی تریش مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست بۆ گۆڕینی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان ببات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بده‌ن.
نیگه‌رانی گه‌وره‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وه‌یه، كه ده‌ڵێن پێشهاتێكی مه‌ترسیداره كه لایه‌نێك په‌نای بردووه بۆ به‌كارهێنانی هێز بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی، كه له مێژووی یه‌كێتیدا شتی وه‌ها نه‌بووه ته‌نانه‌ت كه نه‌وشیروان مسته‌فا نیوه‌ی یه‌كێتی برد و جیابووه‌وه مام جه‌لال به‌بێ كاردانه‌وه و به ئیحترامه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی په‌نا بۆ هێز ده‌به‌ن دژی ئامۆزاكانیان.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ته‌واوی له‌وه توڕه‌ن، كه بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌و هێزه‌یان هێناوه‌ته سه‌ر ده‌زگای زانیاریی و هه‌ستیارترین دامه‌زراوه‌ی یه‌كێتی، كه چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر دۆخی ئارامی سلێمانیان تێكدا، واته هێزه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر كه له‌به‌ر كچه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاسایش وه‌ستا و یه‌كێتی توشی ئیحراجی كرد و دانیشتوانی سلێمانی خسته دڵه‌ڕاوكێوه، واته په‌نابردن بۆ هێزه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر به عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر یه‌كێتی ده‌زانن كه دژی پره‌نسیی هێزه‌كانی 70 و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه، كه ده‌ڵێت نابێت ئه‌م هێزه له ململانێكاندا به‌كاربهێنرێت.
پیلانی به هه‌ولێركردنی سلێمانی..
سه‌رباری بوونی پێشێلكاریی له سلێمانی، به‌ڵام به‌راورد به هه‌ولێر و بادینان دۆخه‌كه جیاوازه، ئازادیی سیاسی و میدیایی و ڕه‌خنه‌گرتن له سلێمانی پانتاییه‌كی فراوانی هه‌یه، بۆیه ئامانجێكی ئه‌م پیلانه كۆتایهێنان بوو به‌م دۆخه‌ی سلێمانی و كردنی به زیندانێكی هاوشێوه‌ی بادینان بۆ ڕۆژنامه‌نووس و چالاكانی مه‌ده‌نی.
بۆیه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان جگه له پارتی، مه‌ترسی ئه‌م هه‌وڵه له‌وه‌وه ده‌بین كه واتای ته‌سلیمكردنی ئه‌م زۆنه‌یه به پارتی ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ مانای سه‌ركوتكردنی ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانییه، واته جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی به هه‌ولێركردنی زۆنی سلێمانییه، چونكه هه‌میشه ئه‌م ده‌نگه ناڕازیی و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر چاره‌نووسی حوكمڕانیی له هه‌ولێر و مانه‌وه‌ی پارتی له ده‌سه‌ڵاتدا، كه نایه‌وێت ئه‌م مۆدێله بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر و بادینان، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی سه‌ری له سه‌رچاوه‌كه‌وه وشك بكات.
مه‌لا به‌ختیار ڕۆڵی چی بووه ؟
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی وه‌ك هه‌ماهه‌نگییه‌ك بۆ ئه‌م پیلانه، چووه‌ته سه‌ری ڕه‌ش و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی له مه‌سعود بارزانی و پارتی وه‌رگرتووه بۆ دروستكردنی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی بۆ یه‌كێتی، تاوه‌كو خۆی وه‌ك فریادڕه‌س بێته پێشه‌وه و ڕۆڵ بگێڕێت، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی پێدراوه كه هاوكاری بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵا و جێگرتنه‌وه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ.
ڕێبوار كه‌ریم وه‌لی ڕۆژنامه‌نووسی نزیك له ناوه‌ندی بڕیاری پارتیش، شه‌وی ڕابردوو نوسیبووی “كوده‌تایه‌كی زه‌رد له زۆنی سه‌وز”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ده‌ستی له‌م كاره‌دا هه‌یه و هاوكاری ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی كردووه له ڕێكخستنی ئه‌م پیلانه‌دا.
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی..
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ڕێكخستن و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانی فراوانیان كردووه، چونكه پێیانوایه ئه‌مه پیلانێك بووه بۆ ته‌سلیمكردنی یه‌كێتی و سلێمانی به پارتی، سه‌ره‌نجامیش ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه كاری خۆی كرد و بووه هۆی خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و هه‌ڵپه‌ساردنی بریاری گۆرینی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان.
هاوسه‌رۆكان و شه‌ڕی پارتی ـ په‌كه‌كه..
لاهور شێخ جه‌نگی ڕایگه‌یاندووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی شه‌ڕی په‌كه‌كه ناكات و كه‌س ناتوانێ یه‌كێتی ڕابكێشته‌وه بۆ ناو ئه‌زموونی تاڵی براكوژیی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و هۆكارانه‌ی له پشت پیلانگێرییه‌كه‌وه‌ن به تایبه‌ت له لایه‌ن پارتییه‌وه، چونكه پارتی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌تی ته‌نها لاهور شێخ جه‌نگییه له ناو یه‌كێتی سازش ناكات و ئاماده نییه هاوشانی پارتی، یه‌كێتی بباته شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه، ئه‌گینا قه‌ناعه‌تپێكردنی سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتی ئاسانه و ده‌توانن بیانهێننه ژێر خواستی پارتییه‌وه بۆ شه‌ڕی په‌كه‌كه.
هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی مایه‌ی نیگه‌رانی توركیایه، هه‌روه‌ها توركیا پشتیوانیه زۆره‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی له په‌یه‌ده و ڕۆژاوای كوردستان له‌بیر ناكات، جگه له‌وه‌ی توانی په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ رۆژاوای كوردستان دروست بكات، به‌م كاره‌ش زه‌ڕبه‌یه‌كی گه‌وره به‌ر تموحه‌كانی توركیا كه‌وت له سوریا. ئه‌مه‌ش وایكردووه توركیا كاتێك ده‌زانێ ناتوانێ یه‌كێتی ڕابكێشێ بۆ شه‌ڕی په‌كه‌كه بۆیه(پیلانیB) ده‌خاته‌گه‌ڕ كه دروستكردنی كێشه و فه‌زایه له ناو یه‌كێتی و زۆنی سلێمانی، تاوه‌كو گروپی پرۆ پارتییه‌كان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا.
هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی هیز ـ هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆڕان..
لاهور شێخ جه‌نگی تاكیدی كردووه‌ته‌وه كه لای ئه‌وه یه‌كێتی وه‌ك حزب له هه‌موو پله‌وپۆست و ئیمتیازاتێك گه‌وره‌تره، پێیوایه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ بچوككردنه‌وه‌ی یه‌كێتییه تا بیكاته بوكه‌ڵه‌یه‌ك و هاوشێوه‌ی ڕابردوو به ویستی خۆی هه‌ڵیسوڕێنێ، یان له ناو حكومه‌ته‌وه یه‌كێتی به‌كاربهێنێ بۆ ماكیاجكردنى ناشیرینی و شكسته‌كانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش خاڵی هه‌ره ناكۆكی لاهور شێخ جه‌نگی و ڕكابه‌ره‌كانیه‌تی، ئه‌وان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی پشتیوانی پارتی بكات له حكومه‌تدا ئیتر حكومه‌ته‌كه هه‌رچۆن بڕوات به‌ڕێوه.
تێروانینی لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌یه ده‌بێت هاوسه‌نگی هێز بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت نه‌ك پارتی به عه‌قڵیه‌تی براگه‌وره ته‌ماشای یه‌كێتی بكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆڕان ئامانجێكی گه‌وره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگییه‌كه كه باسی ده‌كات، بۆیه به‌ستنی ئه‌م هاوپه‌یمانییه پارتی زۆر نیگه‌ران كردووه و پێیانوایه به‌م هاوپه‌یمانێتیه گۆڕان له‌ژێر ده‌ستی پارتی هاته ده‌ره‌وه، به‌وه‌ش زه‌ڕبه‌یه‌كی ستراتیژیی به‌ر پارتی كه‌وت، به‌تایبه‌ت له حاڵه‌تی زیادبوونی كورسیه‌كانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه به‌سه‌ر پارتیدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ركه‌زی بڕیاری سیاسی بۆ سلێمانی، ئه‌مه ئه‌و خاڵه بوو پارتی پێی هه‌زم نه‌ده‌كرا.
هه‌روه‌ها چونكه لاهور شێخ جه‌نگی مایسترۆی پێكهێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه و نزیككردنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی بوو له یه‌كتر، ئه‌وه‌ش بوغز و به‌غیلی به‌رامبه‌ر دروستكرد، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م پیلانه سه‌ریبگرتایه ئامانجێكیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه بوو.
به‌رهه‌م ساڵح به دوای چییه‌وه‌یه ؟
بۆ نێوانگیریی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح گه‌راوه‌ته‌وه سلێمانی تاوه‌كو ڕێگه بگرێت له زیاتر ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌كه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح كاریگه‌ری باشی هه‌بووه و ئاوێكی كردووه به ئاگره‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌ویش له‌م نێوه‌نده‌دا به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی و گه‌مه‌ی پۆسته‌كه‌ی خۆی ده‌كات له به‌غدا تا بۆ خوولی دووه‌میش دابنرێته‌وه.
ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی چی بوو ؟
به كه‌سێكی نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی خۆی پیشانده‌دا، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری دانانی كه‌سێكی نوێی بۆ به‌رپرسی ده‌زگای زانیاریی په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به دوو خاڵه‌وه هه‌یه: له‌ژێر فشاری بارزانی مامی و مه‌سروری ئامۆزای په‌سه‌ندی كردووه، یان په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه له ماوه‌كانی ڕابردوودا نێچیرڤان چه‌ندین جار داوای كۆبوونه‌وه‌ی له لاهور شێخ جه‌نگی كردووه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه و وتویه‌تی كاتێك ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی دابنیشێ بۆ موجامه‌له نه‌بێت به‌ڵكو بۆ ڕێكه‌وتن بێت له‌سه‌ر چاككردنی ژیانی خه‌ڵك و ڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانیى و پرسی سیاسی كورد له عێراق و ناوچه‌كه‌شدا
لاهور حیكمه‌تی سیاسی مام جه‌لالی به‌كارهێنا..
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه بۆچی لاهور شێخ جه‌نگی كاردانه‌وه‌ی توند یان سه‌ربازیى نیشان نه‌دا، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی پیلانی ڕكابه‌ره‌كانی پوچه‌ڵكرده‌وه.
له‌مه‌شدا حیكمه‌تی سیاسیى مام جه‌لالی په‌یڕه‌و كرد، هه‌ر چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش بوو عومه‌ر شێخ موس (ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی) وتی: “كاتێك لاهور ده‌بینم به‌و هه‌موو توانا و وزه‌وه گه‌نجی مام جه‌لالم دێته‌وه بیر”. هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئامۆزاكانی ئه‌و قسه‌یه‌ی عومه‌ر شێخ موسیان زۆر پێ ناخۆش بووه، واته لاهور شێخ جه‌نگی له‌م ڕووداوانه‌دا وه‌ك سیاسییه‌ك ڕه‌فتاری كرد نه‌ك كه‌سێكی ئه‌منی خاوه‌ن پاشخانی موخابه‌راتیی. چونكه لاهور شێخ جه‌نگی به ئاماژه‌یه‌ك ده‌یتوانی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كۆبكاته‌وه و پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیشی هه‌یه، بۆیه ته‌نها جوڵاندنی ته‌زبیحه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قام داگیر بكات و یارییه‌كان هه‌ڵبگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر پیلانه‌كه سه‌ری بگرتایه ؟
به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیلانه یان كوده‌تایه سه‌ریبگرتایه، ده‌بووه به‌ڵای ناگه‌هان بۆ یه‌كێتی و سلێمانی، واته “پرۆسه‌ی به پارتیكردنی یه‌كێتی و به هه‌ولێركردنی سلێمانی” ڕوویده‌دا. بۆ ناوخۆی حزبه‌كه‌ش زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی ده‌بوون چونكه ئه‌وان ئێستا كه ده‌توانن بمێننه‌وه و ڕۆڵی كاریگه‌ریی حزبیان هه‌یه به‌هۆی پشتیوانییه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه‌یه لێیان، ئه‌گه‌ر نا ئاوت ده‌كرێن و په‌ڕوباڵیان ده‌كرێت.
جگه له‌وه‌ی سه‌رگرتنی پیلانه‌كه، زۆنی سلێمانی ده‌كرد به “موسته‌عمه‌ره‌یه‌كی توركی” واته ئه‌و زۆنه له ڕووی سیاسی و ئابوریی و موخابه‌راتییه‌وه ده‌كه‌وته بنده‌ستی توركیا، یه‌كه‌م ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ ده‌بوو دژی په‌كه‌كه، كه توركیا و وڵاتانی ئیقلیمی ئامانجیانه چونكه وه‌ك پیلانێكی تاكتیكی به‌كاریده‌هێنن بۆ ئامانجێكی ستراتیژیی كه ڕێگه‌خۆشكردنه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سەرچاوە: ماڵپەڕی پۆلەتیك