سنورمیدیا – تایبەت
بەهۆی كەم توانایی و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كادرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەن.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”كادرانی یەكێتی فشارێكی زۆر دەكەن بۆ گۆڕینی ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت”.
وتیشی”پێشتر ئەم بۆچوونە لەناو یەكێتی هەبووە، بەڵام ئێستا لایەنگرانی ئەم بۆچوونە زیادی كردووە”.
هۆكاری ئەم داواكارییەی كادرانی یەكێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ماوەی ڕابردوو ڕێواز فایەق و قوباد تاڵەبانی ئەدایان لاواز بووە، جگە لەوەش بەوە تۆمەتبار دەكرێن، كە جێبەجێكاری پلان و بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستانن.
بەپێی ڕێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی حكومەتەكەی مەسرور بارزانی لە نێوان پارتی و یەكێتی، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت دراوە بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.