ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێڕاق، بڕیاریدا کە ئەو پاڵێوراوانه‌ى كه ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانه‌وه په‌سند كراوه، ده‌ست بكه‌ن به ئه‌نجامدانى بانگەشەی هه‌ڵبژاردن.
لەمبارەیەوە ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێڕاق ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەو پاڵێوراوانە دەتوانن له ڕۆژى 8ی7ی2021ه‌وه تاوه‌كو كاتژمێر 6ى به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى پێنچشه‌ممه 7ی10ی2021، دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.
جەختیشکراوەتەوە، کە ته‌واوى كاندیدان پێویسته پابه‌ند بن به ڕێكاره‌كانى بانگەشەی هه‌ڵبژاردن كه گرنگترین خاڵه‌كانى ناواخنى ئه‌م ڕێكارنه جه‌خت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كاته‌وه:
– نابێت ماده‌ى لاسیق (المواد اللاصقه) له هه‌ڵواسینى وێنه و رێكلامه‌كان به‌كار بێت.
– نابێت نووسین ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر دیوار بنوسرێت.
– بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر ڕیكلامێك، به‌رنامه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن یان وێنه‌ى كاندیدان قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر ماوه‌ى نێوانیان له‌گه‌ڵ وێستگه‌كانى ده‌نگدان كه‌متر بێت.
– نابێت هیچ ئامرازێك له ئامرازه‌كانى تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن به مه‌به‌ستى ڕیكلامكردن به كار بێت.
– نابێت بینایه‌و باڵه خانه گشتیه‌كان و دامه‌زراوه حكومیه جۆراوجۆره‌كان و شوێنى خودا په‌رستى به‌كار بهێندرێن به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن یان چالاكیه‌كانى هه‌ڵبژاردن.
– نابێت دروشمى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كان و ڕاگه‌یاندراوه‌كان و بڵاوكراوه‌كانى هه‌ڵبژاردن به كاربێن.
– ناشێت بۆ فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته ناوه‌خۆییه‌كان پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتیان یان كه‌ل و په‌ل و ئامێره‌كانى ده‌وڵه‌ت به كار بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان یان هه‌ر كاندیدێكى تر.
– زۆركردن و فشار خستنه سه‌ر ده‌نگده‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه و ڕێگه پێ نه‌دراوه.
– به‌ڵێندان و به‌خشینى ده‌سكه‌وتى ماددى له به‌رامبه‌ر ده‌نگدان و كاریگه‌رى دروستكردن بۆ سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه.
– نابێت پارت و هاوپه‌یمانێتیه سیاسیه‌كان یان كادندیان به‌یانى ساخته و ناڕاست و ته‌شهیر ده‌ربكه‌ن.
– نابێت هیچ په‌یامێك ناوه‌ڕۆكى توند‌و تیژى و رق و نه‌ته‌وه په‌رستى و توند‌و تیژى ئایینى و تائیفه‌گه‌رى و هۆزایه‌تى هه‌رێمایه‌تى له خۆ بگرێت چ له چوارچێوه‌ى وێنه، دروشم، وتار یان ئامرازه جۆراوجۆره‌كانى ڕاگه‌یاندن بێت.
– نابێت هیچ كاندیدێك یان كارمه‌ندانى دام و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وئه‌ندامانى ده‌سه‌ڵاته‌ناوه‌خۆییه‌كان له ڕۆژى ده‌نگداندا هه‌ڵسن به بانگه‌شه‌ى ڕاگه‌یاندن.
– ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌یه تایبه‌ته به (پارت، هاوپه‌یمانێتى و كاندیدان).
– نابێت بانگه‌شه یان به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردن یاخۆد وێنه‌ى كه‌سێك بلاو بكرێته‌وه كه ناوى له لیستى پالێوراوه په‌سندكراوه‌كاندا نه‌بێت.
– قه‌ده‌غه‌یه هه‌ر پاڵێوراوێك وێنه‌ى سه‌ركرده‌ی حزبێك یان هاوپه‌یمانێتیه‌ك به كار بێنێت كه سه‌ر به ئه‌و نه‌بێت یان له چوارچێوه‌ى لیستى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و سه‌ركرده‌یه نه‌بێت.