ئه‌مساڵ به‌راورد به شاره‌كانی دیكه كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له شاری هه‌ولێر زۆر زیاتر بووه، به‌جۆرێك پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، كێشه‌كه له ده‌ست ئه‌وان ده‌رچووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌و كێشه‌یه پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانیشمان تاكو ئێستا ئه‌و كێشه‌یه له هه‌ندێگ گه‌ڕه‌كی شاره‌كه به چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
گله‌یی هاووڵاتیانیش له‌وه‌یه حكومه‌ت ته‌نیا له‌كاتی دروستبوونی گرفته‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌كات، به‌تایبه‌تی ده‌بینین ساڵانه له هه‌ندێك گه‌ره‌كی هه‌ولێر كێشه‌ی نه‌بوونی ئاو دووباره ده‌بێته‌وه، وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ئاو ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌و ئاوەی به‌ته‌نكه‌ر به‌ماڵان ده‌فرۆشێت له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندا نیه.
وه‌ك هاووڵاتیان ئاماژه بۆ ده‌كه‌ن، زیاتر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه توشی كه‌م ئاوی ده‌بنه‌وه كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار، كه به‌گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان ناسراوه‌و ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ له‌هه‌ندێك له‌و گه‌ڕه‌كانه ماوه‌ی زیاتر له دوومانگه ئاو به پاره ده‌كڕن، ئه‌مه‌ش بارگرنیه‌كی زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروستكردوه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی مووچه و گرتنبونی دۆلار و كه‌لوپه‌له‌كانی تر.
كه‌یوان شێرزاد وه‌ك خاوه‌ن ته‌نكه‌ر كه رۆژانه به‌ته‌نكه‌ر ئاو بۆ هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك ده‌گوازێته‌وه باس له گرفته‌كانی كه‌می ئاو ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمی خواست له‌سه‌ر كڕینی ئاو به‌ته‌نكه‌ر زیادیكردوه، به‌تایبه‌تی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری و 120 مه‌تری هه‌لێر.
وتیشی: ئێمه رۆژانه ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دابینده‌كه‌ین، بۆ هه‌ر ته‌نكه‌رێك چل هه‌زار دینار وه‌رده‌گرین و هه‌ر تانكیه‌كی ماڵانیش 10هه‌زار دیناره، ئه‌وان به‌ته‌له‌فۆن داوای ئاو ده‌كه‌ن، هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك هه‌یه به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی ماردین كه به گه‌ڕه‌كی 55 ناسراوه، ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه ئاو به‌ته‌نكه‌ر ده‌كڕن.
لای خۆشییه‌وه زه‌رده‌شت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رایگه‌یاند: چه‌ند هۆكارێك وایكردوه كێشه‌ی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه له هه‌ندێك له‌گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر دووباره ببێته‌وه، بۆئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كانمان ده‌ستپێكردوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه.
وتیشی: به‌و پێیه‌ی رێژه‌ی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر پشت به‌ئاوی بیره‌كان ده‌به‌ستن، بۆیه له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی گرفتی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی دابه‌زینی ئاوی ژێر زه‌وییه كه به‌هۆی كه‌می بارانبارینی ئه‌مساڵ‌و وشكه‌ساڵی نزیكه‌ی 31 مه‌تر دابه‌زیوه.
راشیگه‌یاند: خراپ به‌كارهێنان‌و به‌فیڕۆدان، له‌گه‌ڵ به‌رزی و نزمی كۆڵانی گه‌ڕه‌كان هۆكارێكی ترن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پێویست ئاو نه‌گاته هه‌موو ماڵه‌كان، ئه‌مه جگه له‌كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌عاته‌كان پێدانی كاره‌با و كۆن بوونی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ن وایكردوه كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ هاووڵاتیان رووبدات.
سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوانه‌ی به‌تانكه‌ر بۆ ماڵان ده‌هێندرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر وتی: ته‌نكه‌ره‌كان له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه دانین، به‌ڵام له ئێستادا لیژنه‌یه‌ك بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان پێكهێنراوه تاكو به‌دواداچون بۆ پاكوخاوێنی ئه‌و ئاوه بكات كه به‌پاره ده‌فرۆشێت به هاووڵاتیان.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر سێ پرۆژه‌ی ئیفرازه كه له زێی گه‌وره له‌نزیك قه‌زای خه‌بات هاتووه، جگه له‌و گه‌ڕه‌كانه له رێگای ئاو بیره‌كان ئاو بۆچه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه دابینكراوه.