تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەدات لەوەی کە ماوەی دوو هەفتەیە ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە زیادیکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکد بڵاویکردووەتەوە، ماوەی دوو رۆژە ژمارەی نەخۆش و ئەو کەسانەی کە نەخۆشیەکەیان بە توندی گرتوە زیادیکردووە ئەمەش بەھۆی پابەند نەبوونی ھاووڵاتییان بە ڕێنماییە تەندروستیەکان،  و دابەزینی ئاستی پابەندبوونی  ھاووڵاتییان بە ڕێنماییەکان بۆ ئاستێکی زۆر کەم.

تەندروستی هەڵەبجە داوا لە ھاووڵاتییان دەکات، بۆئەوەی توشی حاڵەتی ناخۆش و ناسۆر نەبن و مەرگی ئازیزانیان بە چاوی خۆیان نەبینن پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن و پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرن.

ئێستا ١٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەی وەفا لە ژێر چاودێری تەندروستین  و زۆرینەیان پێویستیان بە ئۆکسجین ھەیەو ٣ نەخۆشیان لە چاودێری چڕدان و ١٠ نەخۆشی دیکە لە قاوشەکانی کۆرۆنان.