لەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوەو لە هەندێک شاری باشوری عێراق دەگاتە سەرووی ٥٠ پلە، کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، پلەکانی گەرما بە بەراورد بە رۆژانی پێشوو نزم دەبێتەوە.
بەپێی کەشناسی عێراق لەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوەو لە هەندێک شاری باشوری عێراق دەگاتە سەرووی ٥٠ پلە، ئەم بەرزبونەوەیەش تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت لەگەڵ گۆڕانکاریی کەمدا.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، چوارشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترین ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٤٢ بە ٢٢ پلە دەبێت، دهۆک ٤٠ پلە بە ٢٥ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٤ پلە بە ٢٦ پلە، هەڵەبجەش ٤٣ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت.
هاوکات سبەی پێنجشەمە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٤٢ پلە بە ٢٣ پلە، لە دهۆک ٤١ بە ٢٥ پلە، لە کەرکوکیش ٤٣ پلە بە ٢٧ پلە، لە هەڵەبجەش ٤٣ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت.