لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتی نیگەرانی “قوڵی” دەربڕی لەبارەى هێرشەکانی شەوی ڕابردوو سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و دەڵێت، بەردەوامەی مەترسییەکان دەردەخات.”
لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند”نیگەرانی قووڵی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر فڕۆکەخانەی شاری هەولێر، ئەم هێرشانە بەردەوامی مەترسییەکان دەردەخات”.
دەشڵێت”پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هەمئاهەنگیی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسییانە”.
شەوی ڕابردوو بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمب ڕێژكراو هێرش كرایە سەر بەشی سەربازی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.