بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکوەزیرانی هایتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 1 گرووپێکی نەناسراو کە هەندێکیان بە ئیسپانی قسەیان کردووە، جۆڤنێل مۆئیز، سەرۆکی هایتییان لە ماڵەکەیدا تیرۆرکرد.
کلاود جۆزێف، سەرۆکوەزیرانی هایتی کە ئێستا وەکو سەرۆکی وڵات کاردەکات سەرکۆنەی هێرشە “نامرۆڤانە وەحشیانەکە” دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، خانمی یەکەمی وڵاتەکە بریندار کراوە.